Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:19

له‌بۆندس لیگادا لایبزگ میوانداری بایرن میونشن ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌ میانی گه‌ری بیست و حه‌وته‌مینی خولی بۆندس لیگای ئه‌ڵمانی و له‌ یاری لوتكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی لایبزگ میوانداری یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كات.
 یاریه‌كه‌ كاتژمێر حه‌وتو سی خوله‌كی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگای رید بۆل ئه‌رینا به‌رێوه‌ ده‌چێت . ئه‌م یاریه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ كۆی ئه‌نجام دانی بیست و شه‌ش یاری یانه‌ی بایرن به‌ كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست و یه‌ك خال له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
 یانه‌ی باڤاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ نۆزده‌ بردنه‌وه‌ی تۆمار كردوه‌و له‌ چوار یاریش یه‌كسان بوه‌و سێ یاریشی دۆراندوه‌ .
 یانه‌كه‌ له‌م یاریه‌دا له‌ تواناكانی رۆبرت لیڤاندۆڤسكی ئه‌ستیێره‌و گۆلكاره‌كه‌ی داده‌برێت كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ تا ئێستا سیو پێنج گۆلی تۆمار كردوه‌و له‌ پێشه‌نگی گۆلكارانی خوله‌كه‌ دێت .
هانس فلیكس راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سه‌باره‌ت به‌ یاریه‌كه‌ وتی . ئێمه‌ له‌ قۆناغێكی گرینگی یاریه‌كان داین كه‌ هه‌روه‌كو یاری كۆتای وایه‌ هه‌روه‌كو چۆن له‌ چامپیۆنس لیگیش له‌ قۆناغێكی گرینگ و هه‌ستیار داین ، بۆیه‌ له‌سه‌ر یاریزانه‌كانمان پێویسته‌ ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن . به‌تایبه‌تی یاریه‌كانی مانگی سێ كه‌ هه‌موو كات یاری یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ ده‌بن بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كان . له‌ لایه‌كی تر یانه‌ی لایبزگ ئامادوكاریه‌كانی بۆ ئه‌م یاریه‌ ته‌واو كردوه‌و یانه‌كه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت و خاوه‌نی په‌نجاو حه‌وت خاله‌و نزیكترین ركابه‌ری یانه‌ی بایرنه‌ ، لایبزگ حه‌ڤده‌ یاری بردۆته‌وه‌و له‌ شه‌ش یاریش یه‌كسان بوه‌و سێ یاریشی دۆراندوه‌ .
 جۆلیان ناگلیسمان راهێنه‌ری یانه‌ی لایبزگ گرینگی و به‌هێزی یاریه‌كه‌ی نه‌شارده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌م یاریه‌ وێستگه‌یه‌كی گرینگ ده‌بێت بۆ یاریزانان و بۆ یانه‌كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنین زۆر شت ده‌گۆردرێت به‌تایبه‌تیش كه‌ یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆیه‌ داوای له‌یاریزانه‌كانی كرد به‌ئارامی یاری بكه‌ن و پلانه‌كان وه‌كو خۆی جێ به‌جێ بكه‌ن و بتوانن سێ خالی یاریه‌كه‌ مسۆگه‌ر بكه‌ن .
     


                                             

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.