بۆیه‌كه‌مجار له جیهان له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا، منداڵێك له دهۆك به سێ ئه‌ندامی نێرینه (چوك) له‌دایك ده‌بێت.
ساڵی رابردوو، منداڵێكی كورد له پارێزگای دهۆك به سێ ئه‌ندامی نێرینه‌وه له‌دایكبووه و ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه داده‌نرێت له مێژووی تۆماركراوی مرۆڤایه‌تیدا.
له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ، گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی سێرجری كه‌یس ریپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه،كه دوای سێ مانگ له له‌دایكبوونی منداڵه‌كه، بابه‌ته‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌ویستراوه ناوی منداڵه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
به گووته‌ی پزیشكه‌كان، ته‌نها یه‌كێك له‌و سێ ئه‌ندامانه، چالاك بوون و دووانه‌كه‌ی دیكه به نه‌شتگه‌ریی لابراون، پزیشكه‌كان تێبینیان كردووه، كه جگه له ئه‌ندامی نێرینه‌ی سه‌ره‌كی، دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی یه‌ك سانتیمی و دوو سانتیمی هه‌بووه، كه دواتر لابراون.
شایانی باسه ،رووداوه‌كه به نهێنی ماوه‌ته‌وه تا مناڵه‌كه بۆته سێ مانگی ئه‌و ده‌مه بۆ یه‌كه‌مجار پزیشكه‌كان قسه‌یان له‌باره‌وه كردووه ،ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه،حاڵه‌تی بوونی دوو چوك، یه‌كێك له شه‌ش ملیۆن منداڵی كوڕ دووچاری ده‌بێت، به‌ڵام بوونی سێ چوك یه‌كه‌مجاره تۆمار ده‌كرێت.
ژێده‌ر –ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.