پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: شەوی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەموو بەش و هۆبەكانیەوە، لە ئەركدا بوون و توانییان لە هەڵمەتێكدا لە ناوشاری هەولێر لە 30 مەتری و 40 مەتری و 60 مەتری و 100 مەتری، بە دەیان شوێن دابخەن، كە پابەند نەبوون بە بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی و رێنماییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر.
ڕاشیگهیاند: ئەو شوێنانەی داخران، پێكهاتبوون لە چێشتخانە و كافتریا و چایخانە و هەروەها ئەو شوێنانەی كە قەرەباڵغییان تێدا دروست ببوو و تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێریش، تا سبەینێ لە ئەركدا بوون.
ئەو هەڵمەتەش بەردەوام دەبێت، بە تایبەتی لە 9ی شەو تا 6ی سبەینێ، كە پێویستە كافتریا و چێشتخانە و شوێنە گشتییەكان دابخرێن و هەر شوێنێكیش پابەند نەبێت بە رێنماییەكانەوە، دادەخرێت و بە پێبژاردنی ماددی، سزا دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.