سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کشانەوەی بەشێک لە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەی کەنداو بە بەرپرسانی ئیدارەکەی داوە.
رۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه كه جۆ بایدنی سه‌رۆككۆمار، فه‌رمانیداوه به كشانه‌وه و جێگۆركێ كردن به به‌شێك له هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
وه‌ك رۆژنامه‌كه له سه‌ر زاری به‌رپرسانی باڵای ئاگاداری ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی پێكردووه، جۆ بایدن ئه‌م فه‌رمانه‌ی رۆژی پێنجشه‌مه ده‌ركردووه و ده‌شڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی واشنتۆن له چوارچێوه‌ی دووباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
باسی له‌وه‌ش كردووه ئه‌مه‌ریكا له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سێ باتری سیسته‌می به‌رگری موشه‌كی پاتریۆتی له بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌میر سوڵتانی عه‌ره‌بستانی سعوودیه كشاندووه‌ته‌وه و له ئێستادا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌یه به جۆری ئامێره سه‌ربازییه‌كان و دووباره راهێنانپێكردن به سوپای سعوودیه كه ریاز له ئیستادا پێویستی پێیه‌تی.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه پنتاگۆن به‌شێك له ئامێره سه‌ربازییه‌كانی خۆی، له‌وانه‌ش كه‌شتیی فرۆكه‌هه‌ڵگری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ شوێنی دیكه گواستووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.