باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی رێكان سه‌كران، كارمه‌ندی كوردستان تیڤی كرد، بۆ كۆچی دوایی باوكی و برایه‌كیه‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك رێكان سه‌كران
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌ڕێزتان كاك(سه‌كران) و برای به‌ڕێزتان كاك(كه‌نعان)مان بیست.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبووان باوكی به‌ڕێزتان و برای به‌ڕێزتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، له‌م كۆسته گه‌وره‌یه‌دا به دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و خزمانتان به‌سه‌ر بكاته‌وه.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
جێگه‌ی باسه رۆژی چوارشه‌ممه باوك و برای هاوكارمان رێكان سه‌كران دوای چه‌ند رۆژێك له تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد. هه‌روه‌ها له ماوه‌كانی رابردووش‌دا دایكی هه‌ر به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی سپارد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.