ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك راسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگەی عێراق ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌نێویشیاندا كڕینى ڕێژه‌یه‌كى زیاتر له‌ڤاكسینى كۆمپانیاى فایزه‌ر.
زیاتر لە هەشت ملیۆن دۆلاریان بۆ وەزارەتی تەندروستی دابینكردووە، كە سێ ملیۆن دۆلاری بۆ ڤاكسینی فایزەر تەرخانكراوە، كە بە پێی ڕێككەوتنی عێراق و ئەو كۆمپانیایە هەر ژەمێكی ڤاكسینەكە بە دوو دۆلار بە عێراق دەفرۆشرێت، كە لە كاروانی یەكەمیدا، كۆمپانیای فایزەر 512 هەزار دۆز لە ڤاكسینەكەی ڕەوانەی عێراق دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.