كەندا پلانێكی خۆی راگەیاند: ڕێژەی وەرگرتنی پەنابەرە ئێزدییەكانە، كە زۆرینەیان ژن و كچی ڕزگاربووی دەستی داعشن، لەو چوارچێوەدا سەدان پەنابەری عێراقی كە قوربانیی تاوانەكانی داعشن وەردەگرێت.
بەرنامەی نوێی حكومەتی كەنەدا بەرامبەر پەنابەران، زیادكردنی ڕێژەی وەرگرتنی پەنابەرە ئێزدییەكانە، كە زۆرینەیان ژن و كچی ڕزگاربووی دەستی داعشن، لەو چوارچێوەدا سەدان پەنابەری عێراقی كە قوربانیی تاوانەكانی داعشن وەردەگرێت، بۆ هاوكاریكردنیان بە گەڕانەوەیان بۆ نێو خێزانەكانیان، بەشێكی زۆری ئەو پەنابەرانەش ژنانی ئێزدین.
لە ساڵی 2017شەوە حكومەتی كەنەدا زیاتر لە هەزار و 400 ژن و كچی ئێزدی لە وڵاتەكەی وەرگرتووە، كە لە ساڵی 2014 لەلایەن گرووپی تیرۆرستی داعشەوە توندوتیژیان بەرامبەر كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.