Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 23:40

له‌ ڕووداوێکی ته‌قه‌کردندا له‌ ئه‌مریکا چوار که‌س کوژران

کوردستان TV
100%

لە شاری ئۆرانج سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا چوار کەس کوژران.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوەلە ئاکامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناوەندێکی کار لە شاری ئۆرانج سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئەمریکا چوار کەس کوژران کە یەکێکیان منداڵە، گوتیشیان هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون.

پۆلیسی ئۆرانج ئاماژەی به‌وه‌شكرد تۆمەتبارەکە دوای ئەوەی لە شوێنی رووداوەکە رووبەڕووی پۆلیس بووەوەتەوە و بە برینداری دەستگیرکراوە، گوتیشیان پۆلیس بەردەوامە لە لێکۆڵینەوە له‌و ڕووداوه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.