دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراقی په‌سه‌ندكرد.
رۆژی چوارشه‌ممه پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی عێراق په‌سه‌ندكرا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی راسپاردووه كه ده‌ست بكات، به ده‌ركردنی رێنوێنێ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.
بریاره سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه واتا رۆژی یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری عێراق ده‌ست به ده‌ركردنی رێنوێنێ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه ده‌كات، به جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه‌ش شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقیش خه‌رج ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.