پزیشکی نەشتەرگەر و چالاکی ماندوونەناسی کورد ـ سویدی لەم ساڵانه‌ی دواییدا خزمه‌تێكی باشی به منداڵان و کچان و ژنانی ئاوارەی ئێزدی كرد، بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوێنێ کۆچی دوایی کرد.
دكتۆر نه‌مام مه‌حمودئاغا كاكه زیاد غه‌فووری، پزیشك و چالاكوان و به‌ڕێوبه‌ری رێكخراوی جۆینت هێڵپ كوردستان، كه رێكخراوێكی سویدی بوو، بۆ پشتیوانی و هاوكاریكردنی كوردستان و به تایبه‌ت خه‌ڵكی شنگال دامه‌زرابوو، به په‌تای كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ستۆكهۆڵی پایته‌ختی سوید كۆچی دواییكرد.
په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له سوید رایگه‌یاند: كه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك بوو دكتۆر نه‌مام توشی كۆرۆنا ببوو، به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیی، دوێنی له نه‌خۆشخانه‌ی ستۆكهۆلم كۆچی دوایی كرد .
ئه‌و كاته‌ی كه داعش په‌لاماری هه‌رێمی كوردستانی دا، دكتۆر نه‌مام رێكخراوێكی مرۆیی دامه‌زراند كه تایبه‌ت بوو به هاوكاریكردنی خه‌ڵكی شنگال و بڕێكی زۆری هاوكاریی بۆ هاووڵاتیانی ئێزدی كۆكرده‌وه.
جیا له‌مه‌ش دكتۆر نه‌مام ژماره‌یه‌كی زۆری برینداری منداڵ و ئافره‌تی له كه‌مپه‌كانی چاره‌سه‌ر كرد .
شایه‌نی باسه دکتۆر نه‌مام، له هۆزی غه‌فوورییه و خه‌ڵكی كۆیه، كۆچكردوو ژیانی له سوید ده‌گوزه‌راند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.