پێشهوا ههورامانی گوتهبێژی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان دهربارهی پهسندكردنی بابهتى بودجه دهڵێت: ئێستا سەدان خاوەنی بۆ پەیدابووە، بەوانەشەوە کە دەیانگووت شاندەکەی حکوومەت بێ دەسەڵات و لاوازن هەرێمی کوردستان و بەغداکێشەکانیان لێرەدا کۆتایی نەهاتووە،ڕێکەوتنی بودجە دەکرێت دروستکردنەوەی متمانەبێت لەنێوان هەردوولا، ئەوەشی گرنگە جێبەجێکردنی یاساکەیە چوونکە لە ڕابردوو عێراق 55 پێشێلکاری دەستووری هەبووە بەرانبەر بە هەرێمی کوردستان کە دەستوور لەسەرو هەموو یاساکانی دیکەوەیە بەڵام وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە.
ههورامانی دهشڵێت: ئەم پڕۆژەیە سەدان خاوەنی بۆ پەیدابووە، تەنانەت ئەوانەی دەیانگووت شاندەکەی حکوومەت بێ دەسەڵات و لاوازن و دەیانگووت قوباد تاڵەبانی بەبێ دەسەڵات نێردراوەتە بەغدا، تەنانەت ئەوانەشی داوای مووچەی سلێمانییان بە تەنها دەکردو کێشەیان نەبوو قەوارەکەش بخەنە مەترسییەوە،ئەی ئەو پەرلەمانتارانەی بووبوونە گوتەبێژو دەمڕاستی لایەنە دژە کوردەکان لە بەغدا؟
ههروهها دهشڵێت: ئەم ڕێکەوتنە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردی و سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی و تیمی حکوومەی پێوەی ماندووبوون، ماندووبونیان شایەنی دەستخۆشییە.
پێشەوا هەورامانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.