Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 00:09

لیزا فەلەکەدین: مەسرور بارزانی پیاوی کردار نەک گوفتار

کوردستان TV
100%

لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی په‌سنكردنی بوودجه‌ی فیدڕاڵی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تیایدا نووسیویه‌تی: لە سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە سەرۆکی کابینەی نۆیەم  مەسرور بارزانی بەردەوام پێداگری لە رێککەوتنێکی گشتگیر لە نێوان هەرێم و بەغداد دەکردەوە بۆ ئەم مەبەستەش چەندین جار لەدیدار و کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و نوێنەری وڵاتان جەختی لە رێککەوتنێکی ڕیشەیی و کۆنکرێتی لەسەر بنەمای دەستوور دەکردەوە.

 ئەمەش ئەو پاڵنەر و فشارە بوو کە وای کرد هێزە سیاسییە عێراقییەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دیسانەوە لاپەرەکانی دەستووری عێراق بکەنە بنەمای گفتوگۆکان بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنن بە سیاسەتی حەوت ساڵەی بێبەشکردنی هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی گشتی عێراق. ئێستا لە دەستپێکێکی نوێداین.

كاكه‌یی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی:  هیوادارم گەڕانەوە بۆ حوکمی دەستوور تەنها بۆ بابەتی بودجە نەبێت بەڵکو لاپەرەیەکی سیاسی نوێ بێت بۆ پەیوەندییەکی باشتری نێوان هەرێم و بەغداد لە بەرژەوەندی تەواوی کێشە هەڵپەسێنراوەکان بەتایبەت پرسی خاک و ناوچە کێشە لەسەرەکان.

وەکو هەمیشە پشتراست و دڵنیام لە تەواوی هەنگاوە سیاسییەکانی رێزدار مەسرور بارزانی کە زۆر بە ئارامی و بە بێدەنگی دوور لە موزایەدە و ژاوەژاوی سیاسی لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت تاوەکو ئامانجە ڕەواکانی گەلی کورد لە حکومەتی فیدراڵ بەدەست دێنێت و مافی مووچەخۆرانی هەرێم بە یاسا و لە چوارچێوەی سیستەمێکی دادپەروەرانە زامن دەکات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت: ئامانجی بارزانی کوڕ تەنها کۆتایی هێنان نییە بە نادپەروەری زۆرینە بەرامبەر بە کەمینە لە عێراق، بەڵکو کەنارگیرکردن و ئاواکردنی خۆری ئەو سیاسیانەیە کە بەردەوام قووتی خەڵکی هەرێمیان دەکردە موزایەدەی سیاسی بۆ هێنانەدی ئەمانجە کەسییەکانی خۆیان، ئەمەشیان هەنگاوێکی نوێ دەبێت بۆ خزمەتی سەقامگیری سیاسی نێوخۆیی هەرێم و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.

لیزا فەلەکەدین ئەندام لە پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.