Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 00:58

جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە شاندێکی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢١/٤/١ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەرال جۆن تایگەرت ڕاوێژکاری سەربازیی ئەمه‌ریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوه‌یەکدا جیا له‌ باسكردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ پەسەندکردنی بودجەی عێراق ده‌ربڕی و هیوایان خواست ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسرەکان و هه‌مووان پابەندی جێبەجێکردنی بن.

جێگری سەرۆک بوونی هێزەکانی هاوپه‌یمانانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند و دووپاتی کردەوە کە مەترسییەکانی داعش لەسەر عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ جه‌ختی له‌ پێویستی هەماهەنگیی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە و هاوپه‌یمانان كرده‌وه‌.

یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی گرنکی کۆبوونەوە بوو، له‌مباره‌یه‌وه‌ شێخ جه‌عفه‌ر وردەکاریی پڕۆسەکەی خسته‌ ڕوو و سوپاسی هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و بۆ پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی‌.

لای خۆیەوە جەنەرال جۆن تایگەرت جه‌ختی له‌ گرنگیی پرۆسه‌كه‌ لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا سەربازییەکانی دەوڵەتداریدا كرده‌وه‌ و خێراتركردنی پرۆسه‌كه‌شی بۆ دروستكردنی هێزێکی نیشتمانیی یەکگرتوو دووپات كرده‌وه‌ و دڵنیایی بەردەوامیی پێشکەشکردنی یارمەتییە سەربازییەکان و مەشقە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.