Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:26

کازم ئەلجحێشی: خەڵکی کوردستان شایستەی هەموو خۆشگوزەرانییەکە

کوردستان TV
100%

چاودێری سیاسی کازم ئەلجحێشی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ کوردستان تی ڤی گوتی: خەڵکی کوردستان شایستەی هەموو خۆشگوزەرانییەکە.

جحێشی سەبارەت بە پەسند کردنی بودجەو سەرکەوتنی سیسەتی حەکیمانەی کوردستان گوتی پیرۆزبایی له خزم و خۆشەویستانمان له هەرێمی کوردستان دەکەین به بۆنەی پەسەندکردنی بڕیاری بوودجە.

ده‌شڵێت: بەناوی خوا بەشی خۆیان له بەشە بوودجەدا وەردەگرن، ئەم هەنگاوەش دەگەڕێتەوە بۆ حیکمەتی سەرکردایەتیەکەیان و حیکمەتی دانووستکارانی کورد که دەروونێکی زیندوو و خۆشەویستیان بۆ خەڵکی خۆیان و نەتەوەکەیان هەیه.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له ڕاستیدا زۆر به پەسەندکردنی بەشە بوودجەی هەرێم دڵخۆشبووین که شایستەی ئەوەن ، چونکه کورد گەلێکی بیناخواز و حیکمەت و پێشکەوتووخوازن ، خەمخۆریان بۆ ئەوەیه کوردستان بەرەو پیشکەوتن ببەن ، و ڕەوشەکەیان بگەێنه شوێنی ڕاستەقینەی خۆی له نێوان وڵاتانی جیهاندا ، هەرێم له ڕاستیدا دەوڵەتە نەوەك هەرێم بێت ، دەوڵەتێکه هەموو جۆرە خۆشەویستی و ڕێزێ له نێو دەوڵەتاندا هەیه .

ئا/ فەرمان عەلی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.