Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:30

بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر داوایەک ئاڕاستەی مامۆستایانی ئاینی دەکات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و‌قافی هه‌‌ولێر په‌یامێك ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئاینى ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌روەک دەزانن بەهۆی تەشەنەکردن و هەڵکشانی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایڕۆسی کۆڕۆنا لیژنەی باڵای بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کۆتا دانیشتنی خۆیدا جارێکی تر بە شێوەیەکی کاتی بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان کە ئەمەش یەکێکە لە (مقاصد الشریعه‌) بڕیاریدا بە داخستنەوەی دەرگای مزگەوتەکان و ئەنجام نەدانی نوێژەکانی بە کۆمەڵ و وتاری هەینی ، تەنها بانگ لە مزگەوتەکان بدرێت لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٤/١ تاوەکو ٢٠٢١/٤/١٠ بۆیە لێرەوە داوا لە بەڕێزتان دەکەین وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگتان هەبوو لە ئاگادار کردنەوەو هۆشیارکردنەوەی نوێژ خوێنان و پاراستنی گیانیان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: هەمان شێوە لە ئێستادا زۆر پێویستە ڕۆلی بەرچاوتان هەبێت بەمەبەستی پاراستنی گیانی خۆشەویستان و عەزیزانمان وە لە جیاتی ئەنجامدانی وتار و نوێژی هەینی لە ئەکاونتی خۆتان لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووکەوە بەشێوەی ( لایف و ئۆنلاین ) ڕێنمایی و ٸامۆژگاری ھاوڵاتیان و نوێژخوێنان بکەن و نزا و دوعا بکەین هەرچی زووترە خودای گەورە ڕزگارمان بکات لەم ڤایرۆس و نەخۆشیە نەگریسەی کە بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە ، تاوەکو لە نزیکترین کاتدا بە تایبەتی کە لە ئێستادا بەرەو مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەچین ، جارێکی تر شاد ببینەوە بە مزگەوتەکان و ماڵەکانی خودای گەورە دووبارە سوپاسی ڕۆڵ و ماندووبوونتان دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەلامەتی و تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەکتان دەخوازین

سه‌ید سدیق سه‌ید كه‌مال كه‌پرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر ٢٠٢١/٤/١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.