Erbil 11°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 01:13

وەزیری پێشمەرگە سوپاسی خۆڕاگری و پشودرێژی هێزی پێشمەرگە دەکات

کوردستان TV
100%

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ۱ی٤ی ۲۰۲۱ لەپەیامێکدا، سوپاس و ستایشی خۆڕاگری و هەڵوێستی دلێرانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات لەپشوو درێژیان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچەکانیان لە ماوەی رابردوودا.

وەزیری پێشمەرگە، رایدەگەیێنێت چۆن بەڵێنماندا کە ماف و شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە نافەوتێت، لەمڕۆوە تا بەیانی دەست بەدابەشکردنی مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، و کۆی شایستەداراییەکانیانیشیان دەستەبەر کراوە. هاوکات لەداهاتووشدا کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە دەکەین.

وەزیری پێشمەرگە، جەختدەکاتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، دابینکردنی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە بە ئەرک و ئەولەویەتی خۆی دەزانێت، ئەمەش یەکانگیرە لەگەڵ دروستکردنی هێزێکی سەربازیانەی یەکگرتووی نیشتمانیانەی سەربەخۆ. وەزیری پێشمەرگە لەکۆتایی پەیامەکەدا، دووپاتدەکاتەوە کە بەردەوام دەبن و کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.