كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هه‌رێمی كوردستان دەکەین بە بۆنەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پڕۆژە یاسای بوجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١.
ڕاشیگه‌یاندووه: هەروەها پیرۆزبایی لە تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران سەرکردایەتی دەکرد.
له په‌یامه‌كه‌دا كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاندووه: هیوامان وایە تێپەڕینی ئەم پڕۆژە یاسایە دەبێتە هۆی پەیوەندیەکی باشتر لە نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئابوریەکی جێگیرتر بۆ وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.