بەھار مونزیر چالاکوانێكی بواری مافەکانی ئافرهتان ڕەخنەی توند لە هاوڕێ مەلا ستار پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەگرێت لەبارەی ئەو سووکایەتییەی دوێنێ بهئافرهتانی کرد و دەڵێت نابێ لێی بێدەنگ بین.
بەھار مونزیر، چالاکوانی بواری مافەکانی ئافرهتان رایدهگهێنێت: بە ھەموو شێوەیەک سەرکۆنەی ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەکەم کە سووکایەتی بە ڕەگەزی مێیینە کردووە و بە کەمبایەخ سەیری تواناکانی ئافرهتانی کردووە.
دهشڵێت: پەرلەمانتارەکەی یەکێتی سووکایەتی بە ھەموو ئافرهتێك کردووە، پێویستە یەکێتی پەرلەمانتاران دژی ئەو بێڕێزیکردنە ھەڵوێستیان ھەبێت، چۆن دەبێت پەرلەمانتارێک بە شێوازێکی خراپ باسی ئافرهت بکات، ھەروەھا دەبێت ھەموو ئافرهتهكانی پەرلەمانی کوردستان، ھەڵوێستیان ھەبێن و ئەو بێڕێزیکردنە قبووڵ نەکەن.
بەھار مونزیر راشیدهگهێنێت: كە ئەگەر چینی ئافرهتان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی ئەو بێڕێزیکردنە بێدەنگی ھەڵبژێرن، مانای ڕازیبوونە بەو سووکایەتیکردنە، بەڵام دەبێت ئافرهتانی ناو پەرلەمانی کوردستان، بە ھیچ شێوەیەک بێدەنگ نەبن و ھەڵوێستی توندیان ھەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.