وهزارهتی تهندروستی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: پشکنینی تاقیگەیی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا و گومانلێکراوان بەخۆڕایی دەبێت لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) و لە تاقیگەکان و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) نرخەکان بەڕێژەیەکی زۆر کەمکرایەوە .
وەزارەتی تەندروستی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و ڕەچاوکردنی دۆخی ئابوری و گونجاندنی ئێستای خەرجی و نرخەکانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا، دوای پێداچوونەوە، بڕیار درا بە بەردەوام ئەنجامدانی پشکنین بۆ نەخۆشانی کۆڕۆنا لە تاقیگەکانی کەرتی گشتی (حکومی) بەخۆڕایی لەگەڵ کەمکردنەوەی نرخەکان لە تاقیگەکانی ڕاوێژکاری و تاقیگە و نەخۆشخانەکانی ڕێگەپێدراوی کەرتی تایبەت (ئەهلی) بەڕێژەیەکی بەرچاو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.