چالاكوانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی لەسەر پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكەن و رایده‌گه‌یه‌نن: كە دەبێت لە پای ئەو سووكایەتییەی بە ئافره‌تانی كردووە.
پەیمان عەبدولقادر، چالاکوانی مافەکانی ئافره‌تان رایدهگهێنێت: ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی کە دوێنێ چوارشه‌ممه لە کاتی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، سووکایەتی و بێڕێزی بە ڕەگەزی مێینە کرد، كارێكی كردووە كە قابیلی قەبووڵكردن نییە و پێویستە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکرێت.
راشیدهگهێنێت: ئەو هەڵسووكەوتە ”بێئەدەبی كردنە“ بەرامبەر بە ئافره‌تان، چونكە ”ئەو كارەی پیاو دەتوانێت بیكات، ئافره‌تیش دەیكات و بگرە بە زیادەشەوە دەیكات، بۆیە ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی کاتێک بێڕێزی بە ژن کردووە، دەبێت بزانێت کە خۆیشی لە ژن بووە و ئەگەر ژن نەبوایە، تەنانەت ئەو نەشدەهاتە دونیاوە.
هه‌روه‌ها وەحیدە یاقۆ هورمز، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە لێژنەی ئافرەتان رایدهگهێنێت: شه‌رمه پەرلەمانتاری حزبێكی سۆسیال دیموكرات سووكایەتی بە ژن بكات، پێش هه‌موو ئافره‌تانی دونیا، ئه‌و په‌رله‌مانتاره سووکایه‌تی به ئافره‌تانی نێو خانەوادەكەی خۆی کردووە.
ده‌شڵێت: دەبێت مافی پارێزبەندیی یاسایی لەو پەرلەمانتارە وەربگیرێتەوە و لەسەر ئەو قسەیەی كردوویەتی دادگایی بكرێت، حزبەكەشی داوای لیبووردن بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.