به‌پێی راگه‌یاندراوی ژماره 12 ى وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، كه‌رۆژی 30 ى 3 ى 2021 ده‌ركراوه ، له‌ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌وه 1 ى 4 ى 2021 ، رێگە بە هاتوچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاكانی عێراق نادرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لە رۆژانی پێنجشەممە، هەینی و شەممەدا هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا رادەگیرێت، جگە لە ئاژانس و رێکخراوەکانی (UN) و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان و هاتوچۆی بازرگانی.
هه‌روه‌ها له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئەو هاوڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن کە پێویستە لە بازگەکان لە کاتی هاتنیان تێستی کۆرۆنا بکەن.
مه‌قه‌ده‌م سەلام خۆشناو بەرپرسی ئاسایشی بازگەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: له‌كاتژمێر 12 ى شه‌وی رابردووه ، راگرتنی ھاتووچۆ لەگەڵ پارێزگاکانی عێراق چووه‌ته بواری جێبەجێ کردن رێگەنادرێت داخل بە شاری ھەولێر بن.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ھاوکارمان بن خۆیان لە رێگانەدەن داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات لەکاتی ھاتووچۆکردنیان بە بازگەکان ناوخۆی ھەرێم پابەند بن بە بە ستنی ماسک و خۆپارێزی ئەگەر ھەر ھاووڵاتیەک پابەند نەبێت ناچار رێگەیان پێ‌نادرێت بۆ سەلامەتی گشتی.
هه‌رێمی کوردستان ... لەم شوێنانەدا قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.