Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 18:46

له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا دانیمارک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر نه‌مسا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەرو لە گڕوپی شەشەمدا، هەڵبژاردەی دانیمارك سەركەوتنێكی گەورەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی نەمسای میوانداری بردەوە.
 سەرجەم گۆڵەكانی یاریەكە لە گێمی دووەم تۆماركرا، لە خولەكی پەنجاوهەشتدا، یاریزان ئەندیاس سكۆف ئۆلسن گۆڵێكی بۆ دانیمارك تۆماركرد، پاشان یاریزان جواكیم ماهێلی گۆڵی دووەمی میوانەكانی لە خولەكی شەستوسێ‌ بەدەستهێنا، دوای چوار خولەكی دیكەش، یاریزان پێیر ئێمیل هۆبێرگ، دانیماركی كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم، دواتر یاریزان ئەندریاس سكۆف ئۆلسن گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی تیپی میوانی لە خولەكی حەفتاوچوار بەدەستهێنا.
 بەم ئەنجامەش دانیمارك سێیەم بردنەوەی لەسەریەكی لە پاڵاوتنەكان مسۆگەركردو بە نۆ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی گڕوپی شەشەم دێت، نەمساش بە چوار خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی گڕوپەكە دایە .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.