سهرۆك مهسعود بارزانی بهبۆنهی پهسند كردنی بوودجه لهلایهن ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراقهوه پهیامێكی بڵاو كردهوه و رایدهگهێنێت: دەستخۆشی لە گشت لایەنە سیاسییە كوردستانی و عێراقییەكان دەكەم. هەروەها سوپاسی شاندی حكوومەتی هەرێم و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و فڕاكسیۆنەكانی تری ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەم كە بە ماندووبوون و هیمەت و پێداگرییانەوە توانیان لەگەڵ یەكتر بگەنە ئەنجام و بەشی هەرێمی كوردستانیش لە بودجەی عێراقدا جێگیر بكەن.
سهرۆك بارزانی راشیدهگهێنێت: پەسەندبوونی بودجەی عێراق هەنگاوێكی ئیجابی و بە ئاراستەی دروستە و هیوای ئەوە دەخوازین كە دەستپێكێك بێت بۆ بەهێزكردنی بنەماكانی دیالۆگ و پێكەوەژیان و هەروەها گەڕاندنەوەی بنەماكانی شەراكەتی نێوان پێكهاتەكانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.