Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:16

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%


سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هەشتاوحەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی كرد ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی هەردوو حزبی شیووعیی عێراق و کوردستان

بە بۆنەی هەشتاوحەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی شیووعییه‌‌وه‌، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوه‌ و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانتان دەکەم و بە ڕێزەوە لە ڕۆڵ و خەباتی دێرینی حزبەکەتان لە بزووتنەوەی نیشتمانیی عێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستاندا دەڕوانم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

هیوادارم هه‌موومان پێکه‌وه‌ کار بکه‌ین بۆ یەکڕیزی و تەبایی له‌نێوان پێکهاته‌ و لایه‌نه‌ کوردستانی و عێراقییەکان بەرەو چارەسەری کێشه‌کان و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌کان، به‌و هیوایه‌ی یاد و بۆنەکانی داهاتوو لە هەلومەرجێکی باشتر و ئاسودەدا بکەینەوە.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

٢٠١٢/٣/٣١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.