ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق زۆربه‌ی مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی دووهه‌زار و بیست و یه‌كی په‌سه‌ند كرد، مادده‌كانی په‌یوه‌ست به پشكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆیان په‌سه‌ند كران.
له‌م باره‌یه‌وه فارس عیسا سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: جێگه‌ی خۆشحاڵییه له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو مادده‌ی ده و یازده كه په‌یوه‌سته به پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیدا به تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ندكرا و تارادده‌یه‌ك متمانه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌بانه قۆناغێكی نوێوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.