مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیوویهتی: بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆ، سەری ساڵی نوێی (بابلی، ئاشووری)، پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری، سریانی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم ساڵی خۆشگوزەرانی و ئارامی و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە بێت لە نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.