Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:25

لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چه‌ند بریارێکی نوێی ده‌رکرد

کوردستان TV
#7
100%

لیژنەى باڵاى بەرەنگاربونەوەى کۆرۆنا بڕیاریدا بە داخستنى سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) .

ئاماژە بە کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێکەوتی ٣٠⁄ ٣⁄ ٢٠٢١، لەبەر زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، وە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست، بڕیار درا:

سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەموو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە ( ٢٠٢١/٤/١) تاوەکو ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/٤/١٠) پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دابخرێن و ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبوونەوەیەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ ھەفتەیە داخراون، داوا لەمامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و ئاینەکانی تردەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز بە ئەرکی خۆیان ھەڵسن.

لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
٣١ ئازار ٢٠٢١

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.