مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنەكانی سەری ساڵی بابلی-ئاشووریی پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه رایگهیاند: ئومێدەوارین ئەو جەژنەتان لە سایەی سەقامگیریی و ئارامیی هەرێمی كوردستان بە خۆشی و شادی بەسەربەرن.
بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی تازەی بابلی- ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، پیرۆزباییەكی گەرم لە خوشک و برایانی ئازیزی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و تەواوی جیهان دەكەین، ئومێدەوارین ئەو جەژنەتان لە سایەی سەقامگیریی و ئارامیی هەرێمی كوردستان بە خۆشی و شادی بەسەربەرن.
ئەو بۆنەیە بەدەرفەت دەزانین تاكو دووبارە جەخت لەسەر بنەما رەسەنەكانی كوولتوری دێرین و رەگداكوتاوی پێكەوەژیان و لێبووردەیی و یەكتر قبووڵكردن بكەینەوە، كە مایەی شانازییە بۆ هەموو هەرێم و كوردستانیان، هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆمان دەردەبڕین لەو فرەیی و هەمەرەنگییەی نێوان پێكهاتەكان و هیوادارین بەردەوام پتەوتر و بەهێزتر بێت.
دووبارە جەژنی سەری ساڵی تازەی بابلی-ئاشووری وجەژنەكانی ئەكیتۆ لەتەواوی گەلی كلدان سریان ئاشوور پیرۆز بێت، بەهیوای ساڵێكی تازەی پڕ لە خێروخۆشی و ئاسوودەیی بۆ ھەموو لایەک.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ـی ئاداری ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.