له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان دهرچووێندراو پێشنیازه‌یاساى پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می بۆ كرا.
سه‌عات 11ى پێشنێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/3/31، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ڕێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (5)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان خوێنده‌وه.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه‌و پشتبه‌ست بهحوكمى بڕگه‌ی (دووه‌م و چواره‌م)ى مادده‌ى (78)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (83) لهپهیڕهوهى ناوخۆى په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كارهبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساى (وەزارەتی كارەبا لەهەرێَمی كوردستان)و پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌ستپاكی ژماره (2)ى ساڵی 2011) كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ى كاریش كه‌بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی و لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه، راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوكردن و جێكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌می ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنی پێشووتردا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو، دوای ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى كه بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ك له‌ماده‌كانی پێشنیازه‌یاساكه هه‌بوون به‌ناوونیشان و هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندكران، پاشان كۆی یاساكه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی 72 ئه‌ندامی په‌رله‌مان په‌سندكرا، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: "پیرۆزبایى له‌خۆمان و گه‌لی كوردستان و به‌رهه‌مهێنه خۆماڵییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ین".
شایه‌نی باسه مه‌به‌ست له‌ده‌رچوواندنی ئه‌و یاسایه له‌پێناوى گه‌شه‌پێدان و پاڵپشتیكردنی كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵیى خۆماڵی و پاراستنیانه له‌زیان كه‌ببێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی كێبركێى رهواو دادپهرهوهرانهو ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ به‌رهه‌مهێنه خۆماڵییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناكانیان و ئاماده‌كردنیان بۆ كێبركێكردن له‌بازاڕه ناوخۆیى و جیهانی و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیى به‌كاربه‌رى ناوخۆیى، به‌ئاراسته‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانى و رێگه‌گرتن له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان.
دوای پشوویه‌كی كورت دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه‌و به‌ر لهدهستكردنهوه به‌خاڵه‌كانی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی كار سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌و بێڕێزییهى سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ى نوێ له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجامیدا ڕایگه‌یاند: "له‌سه‌ر داواى به‌شێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، دوای ئه‌و بێڕێزییهى كه په‌رله‌مانتار د.كازم به‌رامبه‌ر به په‌رله‌مان كردى به‌وه‌ى كه جووتێك پێڵاوی پێشتر له‌ماڵه‌و ئاماده‌كراو نه‌ك پێڵاوه‌كانی خۆی بهتهوجیهو ئاراسته‌كردنی سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ى فڕێدایه به‌رده‌می خۆى، به‌رده‌می ستێجهكهى خۆی نه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ راستكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه ڕوویداوه ئێمه له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م بڕیاره په‌رله‌مانییه ئه‌خه‌ینه به‌رده‌متان و داواتان لێئهكهین له‌باره‌یه‌وه ده‌نگبده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ناو په‌یڕه‌وى ناوخۆ هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌مجۆره بابه‌تانه نییه".
گووتیشی بڕیارهپێشنیازكراوهكهى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیش به‌مشێوه‌یه: "لەبەر ئەو بێڕێزییەی کە ئه‌ندام په‌رله‌مان کازم فاروق بەرامبەر بهدامەزراوەی پەرلەمان و لەناو حەڕەمی پەرلەمان و لەدانیشتنی ئاسایی ژمارە (5)ى ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ڕێكه‌وتى 31-03-2021 ئەنجامیدا، بڕیارماندا بەوەی كه ئەندام پەرلەمانی ناوبراو بێبەش بکرێت لەدانیشتنەکانی پەرلەمان تا ئەوکاتەی داوای لێبووردنی فەرمی لەپەرلەمان دەکات".
ئه‌و پێشنیازهبڕیارهشى خسته ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگی 73 په‌رله‌مانتار په‌سندكرا.
به‌پێی خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ى كار كه‌بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای پاراستنی تۆڕ‌و بنچینه‌كانی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێم، كه له‌دانیشتنی ڕۆژى چوارشه‌ممه رێكه‌وتى 2021/3/10، خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ حه‌فت ماده لهپێشنیازهیاساكه كرابوو، له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆشدا كه د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی به‌شێكی زۆرى دانیشتنه‌كه‌ی ده‌كرد، ماده‌كانی تری پێشنیازه‌یاساكه بههۆكارهكانی دهرچوواندنیشیهوه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میان بۆ كرا‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پێشنیازه‌یاساكه خرانه‌ڕوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه روونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینییهكانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خرایه‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی چواره‌م و كۆتایی به‌رنامه‌ى كاریش كه‌بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، د.هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆى زیاترى ئه‌وێت و كاتی زیاتریشی ئه‌وێت بۆیه ئێمه وه‌كو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیارمانداوه ئه‌و خاڵه دوائهخهین بۆ دانیشتنی داهاتووى په‌رله‌مانی كوردستان"و به‌مجۆره كۆتایى دانیشتنه‌كه هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.