Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:13

شێخ جەعفەر: ناوچەکانی ماددەی 140 لە ژێر مەترسییەکانی داعشدایە

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ‌‌٢٠٢١/٣/٣١،  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمى كوردستان پێشوازی لە هاکان کاراچای، کونسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر و شاندێكی یاوەری کرد.

 

لە دیدارێکدا بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان به‌تایبه‌تى لە بواری ئاسایش و ئابووریدا، ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی نێوان بەغدا و هەولێر، بەتایبەتى ڕێككه‌وتنى ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شەنگال، بابه‌تى یاسایى بووجه‌ى گشتیى عێراق و پشكى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

له‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆره‌وه‌، جێگری سەرۆکی هه‌رێم دووپاتى كرده‌وه‌ هێشتا ناوچەکە لە ژێر مەترسییەکانی داعشدایە كه‌ بەردەوام هەوڵی تێکدانی ئاسایش و ئارامی دەدەن و فرسەت وەردەگرن لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنیان تێدایه‌، بەتایبەتیش ناوچەكانی ماددەی (140)، بۆیه‌ پێویستی بە هەماهەنگیی زیاتری هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستن و سەقامگیر بوونی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە.

لاى خۆیه‌وه‌ کونسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر جه‌ختى له‌وه‌ کردەوە ئەوان هەمیشە یارمەتیدەر دەبن لەپێناو سەقامگیریى دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی مەترسییه‌كانى داعش کە دەبنە هۆی شێواندنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، جێگری سەرۆکیش سوپاسی یارمەتییه‌كانى توركیاى بۆ هەرێمی کوردستان كرد.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.