Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:00

له‌ عێراق بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: زیاتر له‌ 6 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممە 31/3/2021، وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا بڵاویكرده‌وه‌، 6664 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە، ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی تووشبووانی ڕۆژانە دادەنرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووه‌، 4 هەزار و 210 کەسیش چاکبوونەتەوە، 37 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.