دوای ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان ، هاوڕێ مه‌لا ستار په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان گوایه ره‌خنه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت، به‌ڵام سووكایه‌تی به سه‌رجه‌م ئافره‌تان كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌مێینه ناوبرد و مێینه‌شی به‌سوك ئاماژه پێكرد.
لێدوانه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه و بە فەرمانی سەرۆکی پەرلەمان قسەکانی لە پرۆتۆکۆڵ سڕایەوە.
لە لایەکی دیکەوە لیژنەی پاراستنی مافی ئافرەتان رەخنەی لە قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە گرت، لەنجە دزەیی، سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند:ئەو وشەیە بە هەر مەبەست و شێوەیەک بێت، جێگەی قبووڵ نییە، چونکە مێیینە بوون شانازییە. ئافرەت لە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی بەهێزیان هەیە هەر لە دێرزەمانەوە.
له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی زانای مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: فراكسیۆنی یه‌كێتی داوای لێبوردنی كردووه له‌به‌رامبه‌ر ووته‌كانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان بۆیه ئێمه‌ش داوای لێبوردنهكهمان قبوڵكردووه.
هه‌ر لهكاردانهكانی وته‌كه‌ی هاورێ مه‌لا ستار په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی كرد ، په‌رله‌مانتاران و میدیاكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چاڵاكوانان به‌م شێوه‌یه ئیدانه‌ی وته‌كانی هاورێ مه‌لا ستار ده‌كه‌ن رایده‌گه‌یه‌نن:
بڵیسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی رایدهگهێنێت: بە شانازیەوەمێینەم بە شانازیەوە دایکی دوو مێینەم.
ده‌شڵێت: مێینە بوون زۆر لەوە گەورەترە بەحکومەت یا بە ھەر شتێکی تر بشوبھێنرێت. هه‌روه‌ها راشیدهگهێنێت: ئەوەی لەوە تێنەگەیشتبێ لە واتای پێکەوە ژیان و یەکسانی و دیمۆکراسی تێنەگەیشتووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ،ڕێــزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی رایدهگهێنێت: لە نێو پەرلەمانی کوردستان کە بە خوێنی چەندین ژن هـاتۆتە ئاراوە لەبەردەم سەرۆکێکی ژن و لەبەردەم پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ هەموو جیهان پەرلەمانتارێک سوکایەتی بـە مێینە دەکـات، جگـە لە مەبەستەکەی ئەو پەرلەمانتارە، شوبهاندنی حکومەتی هەرێم بە مێنیەش سوکایەتیە بۆ کچان و ژنان، ئەمـە بەهیچ جۆرێک پەروەردە یەکێتی و مەبدەئەکانی مام جەلال نیــە و پێویستە سەرکردایەتی حزب ڕێکاری توند بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارە بگرنە بەر.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌نجه خاوێ رێكخه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی سۆفیا و چاڵاكوانێكی مه‌ده‌نیه رایدهگهێنێت: هاوڕێى مه‌لا ستار په‌رله‌مانتارێكى كه‌م عه‌قڵه و ده‌شڵێت: ھەرچەندە تۆ لە دەسەڵاتدایت و ڕەنگە دەروێشەكانت بە پەیجی فەیكەوە پەلامارم بدەن. بەڵام وەك ھەمیشە باكم نییە و دەڵێم ؛ تۆ نەخوێندەواریت و وەك زۆربەی پەرلەمانتارەكانی تر شایەنی ئەو شوێنە نیت! ھاوڕێ مەلا ستار و ھاو ئاوازەكانی كۆمەڵە كەسانێكی نەخوێندەوارن. ھێشتا بە ئاوازی سەدەیەك پێش ئێستا ژیان بەڕێوەدەبەن. لەلای ئەمانە ھەموو نەتوانین و كەم و كورتیەك لە كاردا ئیشی ژنە. ھەموو ئینجاز و سەركەوتنێكیش ئیشی پیاوە.
له‌نجه خاوێ قسه‌كانى هاوڕێ مه‌لا ستار به موزایه‌ده‌یه‌كى سیاسى پێناسه ده‌كات رایدهگهێنێت، لە كۆمێنتی یەكەمدا گرتەی قسەكردنە سەتحیەكانی دادەنێم، كە لەكاتی موزایەدەكردن بەسەر خەڵكیدا كە دەیەوێت سۆزی گشتی بجوڵێنێت و وەھا نیشانی بدات تاكە خەمخۆری میلەتە، كەچی لەناو پەرلەمان بە زمانی دیوەخان قسەدەكات، نەك دەزگایەكی تشریعی. كە ڕەخنە لە خراپی خزمەتگوزاری حوكمەت دەگرێت. ھاوڕێی یاسادانەر دەڵێت ؛ حوكمەت مێینەیە!
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئەمە ھەر قسە و تەعلیقێكی ئاسایی نییە. ئەمە شتێكە لە لاشعوری كاكی یاسادانەردا ھەیە كە ھەموو سەرنەكەوتن و شكستێك ھی ژنە. ھەموو سەركەوتنێكیش پیاوان خاوەندارێتی لێدەكەن. لەلای یاسادانەری موزایەدەچی ھێشتا ئەم عەقڵە ئیش دەكات كە ژن ھیچ توانا و فیكرێكی باشی نییە و گەر شتێكی باش وجودی ھەبێت ئەوا بێ سێ و دوو كردەی دەستی پیاوانە!
له‌نجه خاوێ داواش ده‌كات كه ئەم قسەیەی ھاوڕێ تەنھا ھی ئەوە نییە بەوە تێی بپەڕێنن لە پڕۆتۆكۆڵ لایببەن. بەڵكو دەبێت سزای تر بدرێت.سزاش دووجۆرە یاسایی، كۆمەڵایەتی ھیوادارم كەسانی ئازادی خواز لەم بێ ئەدەبییە بێدەنگ نەبن.
پێشه‌وا هه‌ورامانیش وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاندووه: بۆ هەموو خوشک و دایکان و هەموو مێینەیەک پرسیار، ئایا
مێینەبوون عەیبەیە؟
ده‌شڵێت: ئێوە کە گەورەتان کردین، شەونخونیتان کرد،پەروەردەتان کردین، تاڵی و ناسۆرتان بینی بۆ گەورەکردنمان،ئایا بوونی ئێوە عەیبەیە؟ ئایا ژیانی خۆتان دانا بۆ ئەوەی نێرینەکان بتان شکێنن و بتان سوتێنن و بونتان بە عەیب بزانن؟
پەرلەمانتارێک ئەمڕۆ وەک نەنگی، وەک عەیبە،وەک شەرم ناوی مێینە دەبات لەناو هۆڵی پەرلەمان، ئەم کارە هیچی فەرق نییە لەگەڵ ئەوانەی مێینە دەکوژن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: ئێمە ئەم هەموو هەڵمەتەی هۆشیاری دەبینین و ئەم هەموو داکۆکییە بەتاڵە دەبینین، ئەم هەموو کەمپەین و هاشتاگە ،کەچی نەتوانراوە جارێ ئەو عەقڵییەتانە تێبگەیەنرێن کە لە باڵاترین دەسەڵاتدا لەسەر کورسی دادەنیشن و پێیان وایە مێینەبوون عەیبەیە!!!
هه‌روه‌ها ئاڤان جاف سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ژن و رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له شاری هه‌ولێر ره‌خنه له شێوازی ده‌ربڕینی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌گرێت و داوا له به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات بێده‌نگ نه‌بن و ئه‌و ئه‌ندامه‌یان سزا بده‌ن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه: به‌شێكی زؤری ئه‌و فشارانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌نجامی به‌كه‌م ته‌ماشاكردنی رۆڵی سه‌ركرادایه‌تی ژنه له ناوه‌نده‌كانی بڕیار، ووتی رووداوه‌كانی ئه‌مرۆ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، ئه‌گینا په‌رله‌مانتار چۆن زات ده‌كات ده‌سته‌واژه‌ی مێینه بۆ سوكایه‌تی به‌كار بهێنێت كه سه‌رؤكی په‌رله‌مانه‌كه‌ی ژنه.
ئاڤان داوا له به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌كات كه حزبه‌كه‌یان ئه‌ندامی سۆسیال دیموكراتی نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌م سوكایه‌تی قبوڵ نه‌كه‌ن ووتی داوایان لێده‌كه‌ین سزای ئه‌و یٔهندامهیان بده‌ن و هه‌روه‌ها فراكسیۆنه‌كه‌شیان جۆری ئه‌و سزایه رابگه‌یه‌نن نه‌ك ته‌نها ره‌خنه‌ی لێ‌بگرن.
هه‌روه‌ها میدیاكار كاژین حوسێن ره‌خته له‌وته‌كه‌ی هاورێ مه‌لا ستار ده‌گرێت و رایدهگهێنێت: یه‌كه‌م 9 مانگ لە سکی مێینەیەک و بە گَوشت و خوێنی ئەو دروستبووی. ده‌شڵێت: خۆزگە حکومەت مێینە دەبوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: من دایکی کچێکم مێینەم و بەرهەمم هەبووە، مێینەیەکم لە سکی خۆمدا هەڵگرت و تا هاتە سەر دونیا و هەم ئیشکەری، دەرەوە و ماڵی خۆم بوم و بەرپرسی خۆم و کچەکەم و ماڵەکەشم بومە و بە شانازیەوە نە هێشتوومە تێکبچم نە بێڕێزی بەرامبەر باوکی کچە مێینەکەییم کردووە و نە هێشتوومە خێزانم تێک بچێت ونەبرسی و داماومکردوون.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئامادەشم پارووی دەمی خۆم بە وان بدەم بەس دڵخۆش و ڕازی بن.
میدیاكار كاژین حوسێن بۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی رایدهگهێنێت: بیرت نەچێت بەشێکی زۆری دەنگدەرت کە تۆیان گەیاندووتە پەرلەمان مێینە بوونە ، نێر و مێ بەسە مرۆڤبوون بکەنە بنەما، ئێوە پەرلەمانتارن نەکەسێکی بێ ئاگان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.