Erbil 7°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 00:05

نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کرده‌وه‌‌ که‌ئامادەی هاوکاری و پشتگیرییە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق

ئەو شێوە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێم ده‌یكات بە هیچ جۆرێک فیدراڵی نییە
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 31 ى 3 ى 2021 ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌سێیه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پاریس و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و به‌رپرسانی دیكه‌  له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند:
 فەرەنسا رۆڵێکی گەورەی هەیە لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان عێراق لە شەڕی داعش و هاوکاریی مرۆیی.
 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێ  له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هەردوولا کۆک بووین لەسەر ئەوەی کە هەڕەشەی تیرۆر هەڕەشەیەکی جیددیە، هه‌روه‌ها سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەی هاوکاری و پشتگیرییە بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق  لە چوارچێوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
 
نێچیرڤان بارزانی راشیگه‌یاند: سەرۆکی فەرەنسا پیرۆزبایی و سوپاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە بۆ پێشوازییەکەیان لە پاپا فرانسیس. 
 
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاند: کە بابەتی سووریا و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتە دراوسێیەکان تەوەرانی دیکەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ بووە.

ێچیرڤان بارزانی گووتیشی: سەرۆکی فەرەنسا ئامادەیی نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق و پشتگیریی لە دانوستانەکان کردووە. نیازم هەیە لەوبارەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عێراق و سەرۆک کۆماری عێراق و کوتلە سیاسییەکانی عێراق قسە بکەین.

 هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئەو شێوە مامەڵەی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بە هیچ جۆرێک فیدراڵی نییە و لە دونیا نییە. ئەم سیستمە تاوەکو ئێستا لە عێراق جێگیر نەکراوە'.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هەرێمی کوردستان نەک هۆکاری کێشەکان نییە، بەڵکو ئامادەی هاوکارییە بۆ کێشەکانی دیکەی عێراق ، راشیگه‌یاند:هیوادارین ئەو رەشنووسەی هەولێر و بەغدا لەسەری رێککەوتن، دەنگی لەسەر بدرێت.

رۆژی دووشه‌ممه‌ 29 ى 3 ى 2021 ، نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گەیشتە پاریس، دوێنێ سێشه‌ممه‌ش   لە کۆشکی ئێلیزێ لەلایەن سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، دواتر کۆبوونەوە و  تاووتووێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و پاریسیان كرد .

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا  له‌هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌: سوپاسی خۆمم بۆ هاوكاریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە. ھەروەھا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و كێشە هەنووكەییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێکران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.