لیوا روكن مه‌حمود فه‌لاحی وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له شوێنی لیوا روكن ئیسماعیل مه‌حلاوی، ده‌ستنیشانكرا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپای عێراق به میدیاكانی رایگه‌یاندووه كه له‌سه‌ر ئاستی باڵا، لیوا روكن ئیسماعیل مه‌حلاوی له پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا لادراوه و له شوێنی ئه‌و، لیوا روكن مه‌حمود فه‌لاحی ده‌ستنیشانكراوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه لیوار روكن ئیسماعیل مه‌حلاوی به‌ھۆی كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له پۆستی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا لادراوه.
پێشتر لیواروكن مه‌حمود فه‌لاحی، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.