Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 18:53

دوو که‌س به‌تۆمه‌تی بڕینی داری سروشتی ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌:  2 كه‌س له‌شه‌و كێڵ له‌ناحیه‌ی سیته‌ك به‌تۆمه‌تی بڕینی داری سرووشتی ده‌ستگیر كران و راده‌ستی یاسا كراون .

ده‌قی راگه‌یاندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌:
دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە گلەیی و گازندە دەکرا لەسنوری مەزاری ( پیری شەوکێڵ ) لە ناحیەی سیتەك ( 2 ) هاووڵاتی هەستاون بە بڕینی داری سروشتی و هەڵکەندنی بە مەبەستی ئامادەکردنی بۆ زەوی کشتوکاڵی و فرۆشتنی ، کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناو هاووڵاتیان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا ، هەربۆیە بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران ، پاش لێکۆڵینەوە توانرا تۆمەتباران بدۆزنەوەو لە لایەن بەڕێز دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرا ، دواتر لە لایەن بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕەوە هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیر کران و ڕادەستی یاسا کران .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.