سه‌نته‌ری گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: رۆژی دووشه‌ممه كه ده‌كاته 12ی مانگی نیسان زۆربه‌ی وڵاتان چاودێری بینینی مانگی رمه‌زان ده‌كه‌ن،چونكه مانگی شه‌عبان له رۆژی دووشه‌ممه 15ی ئادار ده‌ستی پێكردووه.
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د عۆده،به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌ردوونناسی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن،مانگ له‌وكاته به‌ر له خۆرئاوابوون وون ده‌بێت و نزیك بوونه‌وه له‌كاتی خۆرئاوابوون رووده‌دات،بۆیه بینینی ههردهركهوتنێكی مانگ به‌ر له خۆرئاوابوونی رۆژی یه‌ك شه‌ممه مه‌حاڵه،چونكه پێویسته ئه‌و وڵاتانه مانگی شه‌عبان بۆ 30 رۆژ ته‌واو بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و وڵاتانه‌ی كه له‌رۆژی دووشه‌ممه 12ی مانگی نیسان چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان وڵاتی ئیسلامین،بینینی مانگ له‌و رۆژه‌دا له‌هیچ وڵاتێكی ئیسلامی به‌چاو نابیندرێت،به‌ڵام له‌به‌شێكی سودان و لیبیا و مۆریتانیا و جهزائیرو مه‌غریب له رێگای ته‌له‌سكۆبه‌وه ده‌بیندرێت.
هه‌ره‌وه‌ها گوتی: له‌به‌شێكی دیكه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رۆژی دووشه‌ممه مانگ ببیندرێت،به‌مه‌ش پێشبینی ده‌كرێت رۆژی سێشه‌ممه 13ی نیسان له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ببێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی رمه‌زان .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.