كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مڕۆ له‌م دوو پارێزگایه ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئه‌مرۆ چوارشەممە 31ی 3 ى 2021، بە شێوەیەکی گشتی ئاسمانی هەرێمی كوردستان، لە نێوان هەور و نیمچە هەور ده‌بێت، هەندێ کات پەڵە هەور ده‌بێت لەگەڵ ئەگەرێ بارینی کەمێک نمە باران، هەورە بروسکەیەکی کەم لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەورو بەری.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 23 پلە دەبێت، لە سلێمانی 26 پله ، دهۆک 23 پله ، کەرکوک 27 پلە ی سیلیزی دەبێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی پێنجشه‌ممه لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 22 پلە دەبێت، لە سلێمانی 26 پلە، دهۆک 23 پله ، کەرکوکیش 28 پله‌ی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.