Erbil 7°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 00:07

لە ھەرێمی کوردستان 3 پڕۆژەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە خۆر جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان  رایده‌گه‌ێنێت، بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت کە کارەبا لە خۆر بەرھەم دەهێنن.

دیار تاھیر بابان،  بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبا لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی سێ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی کارەبا دروست دەکرێن کە کارەبا لە خۆر بەرھەم دەھێنن و ھەفتەی داھاتوو تەندەری پڕۆژەکان ڕادەگەیەنین، کۆمپانیاکانیش دەتوانن داواکاری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێشکەش بکەن.

ده‌شڵێت: تەندەر بۆ کێ دەربچێت ئیحالە دەکرێت و دواتریش گرێبەست دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان دەکرێت کە سێ وێستگەیە و 75 مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنن و بۆ ھەر پارێزگایەک 25 مێگاوات دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.