به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له میانمار، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، داوای له ته‌واوی كارمه‌ندانی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن له‌و وڵاته نه‌مێننه‌وه و جێیبهێڵن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه دوای كوده‌تاكه‌ی میانمار توندوتیژی و رووداوی نێو شه‌قامه‌كان له زۆر شوێنی ئه‌و وڵاته تا دێت روو له هه‌ڵكشانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هۆشدارییه‌كی 14ی شوبات له‌باره‌ی گه‌شتكردن بۆ میانمار نوێكراوه‌ته‌وه كه ئامۆژگاری جێهێشتنی خۆویستی ئه‌و وڵاته كراوه و فه‌رمانكراوه به هه‌موو ئه‌و دیپلۆماتكارانه‌ی له‌و وڵاته‌دا كارده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا له‌مڕۆوه ئه‌گه‌ر ناچار نین به مانه‌وه، ئه‌وا ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌رده‌وامی به ئاستی جۆری-4 (گه‌شتی بۆ مه‌كه‌ن) له‌باره‌ی میانمار دانراوه‌ته‌وه و داوا له هاووڵاتییانی ئه‌مریكا كراوه ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن سه‌ردانی ئه‌و وڵاته نه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.