ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 31 ى 3 ى 2021، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ چه‌ند پڕۆژە یاسایه‌ك ده‌كات .
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه:ئەمڕۆ پەرلەمان دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌دانیشتنی ئه‌مرۆكه‌دا خوێندنەوەی یەكەم بۆ ( پڕۆژەیاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان-عێراق ، پڕۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی گشتیی دەسپاكی ژمارە (2)ی ساڵی 2011 ) بكرێت .
هه‌روه‌ها دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) و هەروەها بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی تۆڕ‌و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ له هەرێمی كوردستان-عێراق) تەوەرێكی دیكەی دانیشتنەكە دەبێت.
هاوكات، بریارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق) بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.