Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:20

شاندی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پرسی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی لیوا ھاوبەشەکانیان تاووتوێکرد

کوردستان TV
100%


لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسانی باڵای وەزارەت کۆبوویەوە
بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە کاروباری پێشمەرگە،  لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەسەرپەرشتی ڕێڤینگ ھرۆری سەرۆکی لیژنە و بە یاوەری جێگری سەرۆکی لیژنە و بریاردەر بەشێک لەئەندامانی لیژنەکە سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، و لەلایەن شورش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، جمال ئێمینکی سەرۆکی ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی وەزارەت پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا، چەندین تەوەری گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لەوانە پرسی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی لیوا ھاوبەشەکان و بەربەستەکانی بەردەم یاسای چاکسازی .
تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا، باس لە کردنەوەی دەرگای خانەشینی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کرا، هاوکات باسیان لە دانانی میکانزمێکی یاسایی کرد بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری دژ بە داعش.
پرسی چارەسەری کێشەی مووچە و بابەتی هەبوونی دادپەروەری لە لیواکان بە تایبەت لە میحوەرەکان، و ھێرش و مەترسیەکانی سەر ھێزەکانی پێشمەرگە، و ھەنگاوەکانی چارەسەری کێشەی بندیوار و ڕێکخستنی میلاکی سەربازی و دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە چەند تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکە بوون.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا بڕیاریاندا بەیەکەوە ھەوڵەکانیان بخەنەگەر بۆ ئەنجامدانی چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشەکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.