شاره‌زا‌یه‌كی ئابووری ده‌ڵێت: په‌سندكردنی پڕۆژه یاسای بوودجه پێویستی به شاره‌زایانی ئابووری هه‌یه، نه‌ك ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی.
سه‌فوان قوسه‌ی،شاره‌زای بواری ئابووری عێراق به میدیای عێراقی راگه‌یاندووه: په‌سندكردنی بوودجه پێویستی به‌وه هه‌یه گوێ له‌بیروبۆچوونی شاره‌زایانی بواری ئابووری بگیرێت و پێویستی به‌وه نییه بازنه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانه سیاسییه‌كان فراوان بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئابووری عێراق گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ،پێویستی به یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی دارایی هه‌یه و ئێمه‌ش پێویستمان به یاسایه‌ك هه‌یه بۆ ئیداره‌دانی داهاتی نه‌وتی.
سه‌فوان قوسه‌ی گوتیشی: له‌ئه‌گه‌ری شكستهێنانی په‌سندكردنی پڕۆژه یاسای بوودجه‌ی فیدراڵی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌توانێ باری له‌ناكاوی دارایی رابگه‌ێنێ و راگرتنی جووڵه‌ی خه‌رجی حكومه‌تیش، دوای به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندایه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.