Erbil 7°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 23:56

کۆڕه‌و ریفراندۆمێکى جه‌ماوه‌رى بوو بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ى ژێرده‌ستى و چه‌وسانه‌وه‌

31/3/1991
کوردستان TV
100%

له‌ 31/3/1991 و له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا  كۆڕه‌وى ملێۆنى گه‌لى كوردستانى عێراق، ویژدانى جیهان و مرۆڤایه‌تى  هه‌ژاند، له‌ رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆى ئه‌و ساڵه‌داو به‌مه‌به‌ستى نارِه‌زاى ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپا داپلۆسێنه‌ره‌كه‌ى رژیمى به‌عسى له‌ناوچوو, دواى ئه‌وه‌ى  هێرشى سه‌ربازى كرده‌وه‌ سه‌ر ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى كوردستان  گه‌لى كوردستانى عێراق بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌، مه‌زنترین كۆڕه‌وه‌ى بۆ سه‌ر سنوره‌كانى كوردستان ده‌ست پێ كرد، له‌و رۆژه‌دا زیاتر له‌ ملێۆنێك هاووڵاتى كوردستانى عێراق  له‌ژێر باران و به‌سه‌ر به‌فرو به‌سته‌ڵه‌كى شاخه‌كانى كوردستاندا رێرۆیشتنێكى تراژیدیانه‌یان ده‌ست پێكرد، له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كى زۆریان له‌ برسان و له‌ سه‌رماى ئه‌و كاته‌، گیانى خۆیان له‌ده‌ستدا،  كه‌ زۆربه‌یان منداڵ  بوون، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ى له‌ زۆر قۆناغى ئه‌و كۆڕه‌وه‌دا سوپاى عێراق به‌ فڕۆكه‌و تۆپخانه‌ بۆردمانى ئه‌و هاوڵاتییه‌ بێ چه‌ك و بێ تاوانانه‌ى ده‌كرد، كۆڕه‌و ریفراندۆمێكى جه‌ماوه‌رى بوو بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ى ژێرده‌ستى و چه‌وسانه‌وه‌ و سه‌رله‌نوێ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و سوپایه‌ى كه‌ هێرشى به‌دناوى ئه‌نفاله‌كانى بۆ سڕینه‌وه‌ى بوونى كورد ئه‌نجامدابوو، كۆڕه‌و هه‌ڵوێستێكى ده‌سته‌جه‌معى گه‌لى كوردستان بوو كه‌ گوزارشتى له‌ ئیراده‌ى میلله‌تێك ده‌كرد كه‌ راپه‌ڕینى كردو ئازادى به‌ده‌ست هێناو دواتر ئاماده‌ نه‌بوو ده‌ستى لێ هه‌ڵبگرێت، كۆڕه‌و نه‌ك ته‌نیا بۆ پاراستنى ئه‌و ئازادییه‌ بوو، به‌ڵكو بۆ ناسنامه‌ و ناساندنى دۆزى ره‌واى كورد بوو، به‌ هه‌موو جیهان. كۆڕه‌و دۆزى كوردى برده‌وه‌ سه‌ر گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى،  به‌جۆرێك كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى چیدى نه‌یتوانى چاو له‌و زوڵمه‌ مێژووییه‌ بپۆشێت، كه‌ سه‌دان ساڵ بوو له‌ كورد ده‌كرا.

ئه‌و كۆڕه‌وه‌ى گه‌لى كوردستان بووه‌ هۆى كه‌  له‌ 5 ى نیسانى 1991 ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى بڕیارى ژماره‌ 688 ى ده‌ربكات و تیایدا ئاماژه‌ى به‌و كرده‌وانه‌ى رژیمى به‌عس كرابوو ،كه‌ له‌ دژى دانیشتوانى سڤیلى عێراق ده‌یكات و به‌ناو باسیشى له‌ هاولاتیانى كوردستانیش كردبوو و له‌ به‌ندى یه‌كه‌مى ئه‌و بڕیاره‌دا زۆربه‌ ئاشكرا سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌ركوتكرانه‌و داپڵۆسێنرانه‌ كرابوو و داواش له‌ به‌غدا كرابوو كه‌  ده‌سته‌به‌جێ ئه‌و كرده‌وانه‌ بوه‌ستێنێت و ده‌ست به‌ گفتوگۆ بكات و رێز له‌مافه‌كانى مرۆڤ و مافه‌ سیاسییه‌كانى ته‌واوى هاولاتیانى عێراق بگرێت، هه‌رله‌وێشه‌وه‌ ئیتر مه‌زنترین هه‌ڵمه‌تى فریاگوزارى بۆ كوردستانى عێراق ده‌ستى پێكردو قۆناغێكى نوێ له‌ مێژووى كوردستانى عێراق ده‌ستى پێكرد, ئه‌مه‌ش رێگه‌ى خۆش كرد له‌ باوه‌شى كوردستانێكى ئازاددا  هه‌ڵبژاردنێكى گشتى دیموكراتیانه‌ ئه‌نجام بدرێت و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌واوى نه‌ته‌وه‌و ئاین و ئایینزاكانى كوردستان به‌شدارى له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.