كه‌ریم نوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه ھێشتا، 24 ھه‌زار خێزانی ئاواره له ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ناوخۆ و ھه‌رێمی كوردستان ماوه‌ن و له‌به‌ر چه‌ند ھۆكارێك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه .
كه‌ریم نوری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه‌كردووه كه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كانی داخستووه جگه له كه‌مپی جدعه سه‌ربه پارێزگای نه‌ینه‌وا، كه‌مپی عامرییه‌ت-فه‌للوجه سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار له‌گه‌ڵ26 كه‌مپ له ھه‌رێمی كوردستان كه ئاواره‌كانی شنگال و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری مووسڵ، تیایدا نیشته‌جێن و گوتی:ھێشتا، 24 ھه‌زار خێزانی ئاواره‌كان له ژماره‌یه‌ك كه‌مپی ناوخۆ و ھه‌رێمی كوردستان و چوار ھه‌زار خێزانی ئاواره‌ی دیكه‌ی له ده‌ره‌وه، ماوه‌ن و له‌به‌ر چه‌ند ھۆكارێك نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه زێدی خوَيان".
گوتیشی: "سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ زێدی خۆیان، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له ھه‌ماھه‌نگیی دایه له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان".
بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، كه‌ریم نوری باسی له‌وه‌شكردووه كه ژماره‌یه‌ك له ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان، له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی و بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه زێدی خۆیان و گوتی:ئه‌و ئاوارانه‌ی كه نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، ده‌توانن روو له ناوچه‌كانی دیكه بكه‌ن، چونكه ژیان له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان، بۆ ئاواره‌كان زۆر باشتره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.