Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:15

وەزیری کارەبا: ئەندازیار شادیە عەبدوڵا فەرمانبەرێکی دڵسۆز و رەوشت بەرز بوو بەناهەق شەهید کرا

کوردستان TV
100%


كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا بەیاوەری شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی ماڵی خوالێخۆشبوو ئەندازیار شادیە عەبدوڵا فەرمانبەری وەزارەتی كارەبای كردوو هاوخەمی و پرسەی  بۆ خانەوادەكەی راگەیاندوو بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەوەنەی كرد كە لەناو وەزارەتی كارەبادا بەرامبەر بە فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارەبا و خانەوادەكەو وەزارەت ئەنجام درا.
لەمبارەیەوە وەزیری كارەبا بەخانەوادەكەی راگەیاند: لەدەستدانی ئەندازیار شادیە عەبدوڵا وەكو لەدەستدانی كچێكی خۆم وایە  و نموونەی ئەندازیارێكی رەوشت بەرز و دڵسۆز و بەتوانا بوو بەناهەقی شەهید كرا،  لەلایەن وەزارەتیشەوە دوو پارێزەرمان راسپاردووە بۆ بەدواداچوونی ئەم تاوانە و  پاڵپشتی تەواوی هەموو مافەكانی خانەوادەكەی دەكەم.

1

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.