ئه‌مشه‌و لە ناوچەیەکى نزیک ناحیەى پردێ چەند موشەکێک ئاراستەى سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنکەی پۆلیسی پردێ به كوردستان تیڤی رایگه‌یاندووه، گولە ھاوەنەکان لە نزیک مه‌زرعه‌ی رزگار عەلیەوە لە سەر رێگەی کەرکووک پڕدێوه ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراون و له‌ئێستادا ھێزە ئه‌منیه‌كانی عێراق و بنکەی پۆلیسی پردێ لە شوێنی رووداوەکەن، لێكۆلێنه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
بەپێ چەند شایەتحاڵێک چەند چه‌كدارێك لە نزیک باخه‌كه‌ی رزگار عەلیەوە ھاوەنەکانیان تێ گرتووه و دواتر ھەڵھاتوونە بۆ شاخەکەی پشت باخەکە کەوا ھیچ بازگەیەک و ھێزە ئەمنیە عێراقیەکانی لێ نییه و گومان دەکرێت چەکداری حەشدی شەعبی بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.