وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، میسر و ئوردن پرسی ئابووری، پێشهاتەکانی ناوچەی عەرەبی و پرسه نێودەوڵەتییهكانیان تاوتوێكرد.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له به‌غدا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و میسر و ئوردن دووپاتیان كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا باسی ئاسانكاری پێدانی ڤیزای چوونه ناو خاكی هه‌رسێ وڵاتیان كرد.
هاوكات دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق دووپاتی كرده‌وه كه كۆنگره‌ی لووتكه‌ی به‌غدا له نێوان میسر و عیراق و ئوردن له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا به‌ڕێوه ده‌چیت.
گوتیشی له كۆبوونه‌وه‌كانیان پته‌وتركردنی هاریكاری و هه‌مانگی نێوان هه‌ر سێ وڵاتیان تاوتوێ كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌بۆنه‌ی ڕوودانی پێكدادانی دوو شهمهندهفهرهكهوی سۆهاجهوه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی میسركرد.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر سوپاسی حكوومه‌تی عیراقی كرد كه بانگهێشتی وڵاته‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه گرنگه‌و دووپاتی كرده‌وه كه میسر پشتیوانی له كۆششه‌كانی حكوومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و چاككردنی ڕه‌وشی ئابووری و هیوایشی خواست كۆنگره‌ی لووتكه‌ی سێ قۆڵی نێوان هه‌ر سێ وڵات به زووترین كات ببه‌سترێت.
ئه‌مڕۆ ئه‌یمه‌ن ئه‌لسه‌فه‌دی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن و سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر به جیا گه‌یشتنه به‌غدا و له‌لایه‌ن دكتۆر فوئاد حوسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه پێشوازییان لێ كرا.
گه‌یشتنی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وی ئوردن و میسر بۆ ئاماده‌كاری سازدانی كۆنگره‌ی سێ قۆڵیی نێوان عیراق و هه‌ردوو وڵاتی ناوبراوه.
ئه‌و گۆنگره‌یه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به هۆی ڕووداوی پێكدادانی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له میسر بۆ كاتێكی دیكه دواخرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.