كه‌مێك پێش ئێستا چەند گولە هاونێك ئاراستەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له میحوه‌ری رۆژئاوای کەرکووکی ھێزەکانی پێشمەرگەی كوردستان به كوردستان تیڤی راگه‌یاندووه: چەند گولە هاونێك ئاراستەی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کراوه، خۆشبه‌ختانه ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: ئه‌و هاونانهی كه ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه، لە چەمە زەردەڵە لە ده‌ووروبه‌ری شاره‌دێی پردێیه‌وه ئاراسته‌كراون و لە پێش سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە كه‌وتوونه‌ته خوارەوە.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه، نوری حه‌مه عه‌لی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: موشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كراون، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.