پهرلهمانتارێكی عێراق له فراكسیۆنی پارتی رایگهیاند: دوو بەرەی شیعە هەن، هەندێك خۆی بە بەرەی نیشتیمانی دادەنێت ، هەندێك دژایەتی دەكەن.
دیار تەیب - ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رێککەوتنی بەغداو هەرێم لەسەر بودجەی ساڵی 2021 رایگەیاند.
دیارە كێشەو گرفتی زۆر هەیە لە عێراق بەتایبەتی لە نێوان پێكهاتەی شیعە ، بەتایبەتی لە روانگەی هەڵبژاردنی داهاتوو سەیری بابەتەكان دەكەن .
گوتیشی: ملمڵانێی نێوان شیعەكان هۆكاری سەرەكین بۆ تێنەپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 .
ئاماژهی بهوهشكرد دوو بەرەی شیعە هەن، هەندێك خۆی بە بەرەی نیشتیمانی دادەنێت، هەندێك دژایەتی دەكەن و تۆمەتبارن بەوەی دژ بە بەرەی نیشتیمانیین.
دیار تەیب رایگهیاند: زیاتر حكومەتی هەرێم شارەزایی تەواوی هەیە لە سەر وردەكارییەكانی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، هەرچی ئەندام پەرلەمان بەمشێوەیەی نوێنەرانی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاگادار نیین تەنها هەندێ هێلی گشتی نەبێت.
كەسانی شارەزا تێبینیان هەیە لە سەر رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، چونكە ئێمە ترسمان لە جێبەجێكردنی هەیە، ئێمە زەمینەیەكی گونجاومان دەوێت و بۆ ئەو مەبەستەش حكومەتی هەرێمی كوردستان 20 جار شاندی بۆ بەغدا رەوانە كردووە كە راستگۆیانە هاتۆتە پێش لە گەڵ بەغدا.
تا رۆژی دهنگدانیش زۆر ئەستەمە بزانیین وردەكاری رێككەوتنەكە چییە كە لە نێوان شاندی حكومەتی هەرێم و بەغدا ئەنجام دراوە .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.