Erbil 5°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 23:44

میسر له‌باره‌ی که‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌ چه‌قیوه‌که‌ی ناو که‌ناڵی سویس روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
100%

ده‌‌سته‌ی كه‌ناڵی سوێس له‌ میسر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌ چه‌قیوه‌كه‌ی ناو كه‌ناڵی سویس جووڵێنرا و كه‌شتیڕانی به‌ كه‌ناڵه‌كه‌دا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ چه‌قیوه‌و ڕێگه‌ی هاتوچۆی كه‌شتیی به‌و كه‌ناڵه‌دا ڕاگرتووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ڕاوێژكاری سه‌رۆكی میسر بۆ كاروباری كه‌ناڵی سوێس و به‌نده‌ره‌كان دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا كه‌شتییه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ئاوه‌وه‌یه‌، پاش ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی كه‌ناڵی سوێس توانییان كه‌شتییه‌كه‌ بجووڵێنن و ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا كه‌ناڵه‌كه‌ له‌به‌رده‌م هاتوچۆكردنی كه‌شتییه‌كاندا كراوه‌ته‌وه‌و كه‌شتییه‌كه‌ چوون ڕۆژانی ڕابردوو ڕێگه‌ی هاتوچۆكردنی نه‌گرتووه‌، به‌پێی قسه‌ی ناوبراو كه‌شتییه‌كه‌ ده‌پشكنرێت تا مۆڵه‌تی جووڵه‌و تێپه‌ڕبوونی پێ بدرێت.

ڕوونیشی كرده‌وه‌ كه‌ كارمه‌ندانی ته‌كنیكی ده‌سته‌ی كه‌ناڵی سوێس كاری پشكنین و به‌دواداچوونی كه‌شتییه‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ر له‌وه‌ی به‌ ته‌واوه‌تی به‌ڕێ بكه‌وێت.

لای خۆیه‌وه‌ ته‌له‌ڤزیۆنی میسر له‌ هه‌واڵێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌شتیی (ئێڤه‌ر گیڤن) به‌هۆی بزوێنه‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ناوچه‌ی ده‌ریاچه‌ سوێره‌كان بۆ پێشه‌وه‌ ده‌چێت، پێش ئه‌وه‌یش سایتی فیسیل فاینده‌ر تایبه‌ت به‌ به‌دواداچوونی كه‌شتی له‌ كه‌ناڵی سوێس ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ كه‌شتییه‌ چه‌قیوه‌كه‌ بۆ ڕه‌وشی ئاسایی خۆی ڕاست كراوه‌ته‌وه‌ پاش ئه‌و كۆششانه‌ی كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی كه‌ناڵی سوێس كردیان.

هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كه‌شتییه‌ له‌ ڕۆژی سیشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه‌ له‌ناو كه‌ناڵی سوێس چوقیبوو ئه‌وه‌یش ڕێگه‌ی هاتوچۆی كه‌شی به‌و كه‌ناڵه‌دا ڕاگرتبوو.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.